.
08:03 PM - 25/09/2021
كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی عیراقی له‌شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ئاسایكردنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای به‌خۆیدا هێناو حكومه‌ت و چه‌ندین لایه‌نی سیاسی له‌به‌غدا توڕه كرد.
دوێنێ هه‌ینی 24ی ئه‌یلولی 2021 له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌ی "ئاشتی وگه‌ڕانه‌وه""السلام و الاسترداد" ئه‌نجامدراو به‌شداربووان بانگه‌وازی ئاسایكردنه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، چاودێرانیش بڕوایان وایه كه ئه‌وه كێشه‌ی نوێ بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات كه‌خۆی كێشه‌ی كه‌می نییه و ساڵانێكیشه حكومه‌تی هه‌رێم رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه بۆته‌وه.
یاساناسانیش به‌ستنی ئه‌و كۆنگره‌یه به‌نایاسایی و ناده‌ستووری ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و وایده‌بینن دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رچ وڵات و قه‌واره‌یه‌ك له‌جیهاندا له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵدایه‌و هیچ لایه‌نێكی دیكه بۆی نییه باس له‌ئاسایكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا بكات و ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سه‌رله‌نوێیش هه‌ڵوێستی پاڵپشتیكه‌ری بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین دووپاتكرده‌وه.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست گەلی كوردستان كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند: له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جه‌ختده‌كاته‌وه له‌هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕاوی عێراق به‌پاڵپشتیكردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین وجێبه‌جێكردنی ته‌واوی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، هاوكاتیش پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ته‌واوی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و داوای ڕێزگرتن له‌خواستی عێراقییه‌كان وبڕیاری سه‌ربه‌خۆی نیشتمانیان ده‌كات.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه كه‌بۆ ورووژاندنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه سازكرا، نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ودانیشتوانی شاره عێراقییه‌كان ناكات، به‌ڵكو ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵوێستی ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌شداریان تیایدا كردووه، بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی ڕه‌وشی گشتی و به‌ئامانجگرتنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه راشیگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای دووركه‌وتنه‌وه له‌ورووژاندنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌كات چونكه له‌رووی نیشتمانپه‌روه‌ری ویاساییه‌وه ڕه‌تكراوه‌یه‌و هه‌ستی عێراقییه‌كان بریندار ده‌كات،له‌كاتێكدا ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك وخاوێن بكه‌ین بۆ پشتیوانیكردنی ڕێره‌وی نیشتمانی له‌عێراق له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانێكی سه‌ربه‌ست وشكۆمه‌ندانه بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان.
حكومه‌تی فیدڕاڵیش له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌ربڕیوه‌و تێیدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور بانگه‌واز بۆ ئاسایكردنه‌وه ره‌تكراوه‌یه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه كه حكومه‌ت ئه‌و كۆبوونه‌وه نایاسییانه به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كه‌سایه‌تی هۆزه‌كان ئه‌نجامدراوه كه له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێن و دروشمی ئاسایكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلیان به‌رزكردۆته‌وه، جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌م كۆبوونه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و دانیشتوانی شاره ئازیزه‌كانی عیراق ناكه‌ن، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه به‌بێهیوا هه‌وڵی قسه‌كردن ده‌ده‌ن به‌ناوی دانیشتوانه‌كانیانه‌وه، ئه‌وانه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی له‌هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی دۆخی گشتی و زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌شازی تایه‌فه‌گه‌ری، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراق له‌ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی پاك و دادپه‌روه‌رانه، كه‌له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ته‌رخانكردنی رێبازێكی نیشتمانی بگونجێت كه حكومه‌ت به‌په‌رۆش بووه له‌به‌رپرسیارێتی و په‌یڕه‌وكردنی.
لای خۆیه‌وه، موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌راگه‌یه‌نراوێكی توندئامێزدا داوای له‌هه‌ولێر كرد رێگری بكات له‌كۆبوونه‌وه‌كانی تیرۆر‌و زایۆنیستی، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی مه‌حاڵه.
سه‌در له‌تویتێكدا كه‌ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌و گەلی كوردستان به‌دواداچوونی بۆ كردووه رایگه‌یاند: ده‌بێت حكومه‌ت ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه‌كه تاوانبار و ده‌ستگیر بكات.
هه‌روه‌ها عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ركۆنه‌ی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێری كرد بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل و جه‌ختیكرده‌وه له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆنگره‌و بانگه‌وازه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره زایۆنی.
حه‌كیم له‌تیوتێكدا له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تویته‌ر كه گەلی كوردستان به‌دواداچوونی بۆ كردووه رایگه‌یاند: كۆنگره‌و گردبوونه‌وه‌و بانگه‌وازه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی كه له‌ناوه‌وه‌ی عیراق ساز ده‌كرێت شه‌رمه‌زارو ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی: پرسی فه‌له‌ستین پرسی یه‌كه‌می عه‌ره‌ب و موسڵمانانه بۆیه سه‌رله‌نوێ ته‌واوی پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین و كێشه‌ی ره‌واو خه‌باتی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراوی ده‌رده‌بڕین، هه‌روه‌ها پرسی فه‌ڵه‌ستین مافێكه رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ناخی نه‌وه‌كانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی زیاتر ده‌چه‌سپێت.
له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه كۆتا هه‌ڵوێست نابن و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بابه‌تێكه جێی ناڕه‌زایه‌تی زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق بووه‌و ده‌وڵه‌تی عیراقیش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، هه‌رچ ئاسایكردنه‌وه‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێویستی به‌بڕیاری حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌یه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه هه‌ڵسێت به‌به‌ستنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، واتا ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی كه له‌هه‌ولێر سازكرا كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستده‌كات كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆی كه‌م كێشه نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە