کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز: دەبێ بەباشترین شێوە خزمەتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بكرێت

.

07:54 PM - 25/09/2021

خاتوو شاناز: دەبێ بەباشترین شێوە خزمەتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بكرێت

ئەمڕۆ شەممە 25ی 9ی 2021، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی پێشوازیكرد لەوەفدێكی كۆمەڵەی داكۆكیكردن لەزیندانیانی سیاسی ناوخۆ.
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئێستای زیندانیانی سیاسی و لەوبارەیەوە وەفدی میوان پوختەیەكیان لەبارەی كار و چالاكی كۆمەڵەكەیان خستەڕوو، داواشیان كرد یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی پرۆژە بڕیار و پڕۆژە یاساكەیان بكات بۆ جێگیركردنی ماف و ئیمتیازاتەكانیان.
لەبەرامبەردا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند پشتیوانتانم و داواكارییەكانتان رەوایە، دەبێ حكومەت كاربكات بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازاتەكانتان لەوەرگرتنی زەوی، پێشینەی هاوسەرێتی و مووچە، بۆ ئێوەی زیندانیانی سیاسی و چارەسەركردنی كەم و كوڕییەكانتان.
خاتوو شاناز وتیشی: دەبێ بەباشترین شێوە و بێ‌ جیاوازی خزمەتی زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بكرێت و بەڵێنیشی پێدان كەبەدواداچوون بۆ داواكارییەكانیان بكات.
لەبەرامبەر داخوازییەكانی تری كۆمەڵەكەیاندا، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی هاوكاری پێشكەشی سكرتاریەتی كۆمەڵەكە كرد لەپێناو ئاسانكاری لەڕایی كردنی كاروبارەكانیان و پشتیوانی خۆشی بۆ داخوازییەكانیان دەربڕی.
لەتەوەرێكی تردا و لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی ناوخۆ رایانگەیاند، كاردەكەن بۆ هاندانی خەڵك بۆ بەشداریكردن لەپرۆسەی دەنگدان و سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان، هاوكات رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕانیشیان بەخاڵێكی گرنگ و هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی وەسف كرد بۆ كاری پێكەوەیی لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەماندا.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە