کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز بۆ فراكسیۆنی سەوز: بەهەوڵی ئێوە هاوپەیمانی كوردستان سەردەخەین

.

07:52 PM - 25/09/2021

خاتوو شاناز بۆ فراكسیۆنی سەوز: بەهەوڵی ئێوە هاوپەیمانی كوردستان سەردەخەین

ئەمڕۆ شەممە 25ی 9ی 2021، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێشوازیكرد لەوەفدێكی فراكسیۆنی سەوز لەپارلەمانی كوردستان.
لەدیدارەكەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گرنگی بەشداریكردنی پارلەمانتارەكانی فراكسیۆنی سەوزی لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پشتیوانیكردنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان خستنەڕوو، رایگەیاند: بەهەوڵی دڵسۆزانی وەك ئێوە هاوپەیمانی كوردستان سەردەخەین و بەو جۆرەش زامنی بەدەستهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان دەكەین لەبەغدا.
خاتوو شاناز ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵەكانی پێشووتری قوباد تاڵەبانی سەلماندی كەبەدانوستان دەتوانین مافەكانمان بەدی بهێنین بۆ ئەمەش هاوپەیمانی كوردستان هەمان رێچكەی گرتۆتەبەر، بۆئەوەی نوێنەری خەڵكی كوردستان بێت و گفتوگۆ و دانوستان بكات و سووربێت لەسەر ماف و داخوازییەكانی كورد، بەم جۆرە زامنی باشتربونی ژیان و گوزەران و بارودۆخی دارایی هاوڵاتیانی هەرێم بكات.
هەر لەدیدارەكەدا، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی سەوز لەپارلەمانی كوردستان ئامادەیی خۆی و فراكسیۆنەكەی نیشاندا بۆ سەرخستنی هەر هەوڵێك كەببێتە هۆی بەهێزكردنی پێگەی كورد لەبەغدا و پاراستنی یەك ریزی كورد و زامنكردنی بەدیهێنانی سەقامگیری و مووچە و ئاوەدانی زیاتر بۆ هەرێمەكەمان، كەئەمەش بەهاوپەیمانی كوردستان بەدی دێت، لەمڕوەوە ئاماژەی بەبەشداری پەرلەمانتاران كرد لە روونكردنەوەی بەرنامەی هاوپەیمانی و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە گرنگی هەڵبژاردنەكە.

ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لەپارلەمانی كوردستان دووپاتیان كردەوە كەهاوپەیمانی كوردستان هەنگاوی یەكەمی ئەو یەكریزی و یەك گوتارییەی كوردە لەبەغداد كەئەمەش گرنگە بۆ بەدیهێنانی داخوازییەكانمان لەپێناو خۆشگوزەرانی دا، كە لەئایندەشدا رەنگدانەوەی دەبێ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و یەكڕیزی نێوماڵی كورد.
دیدارەكە بەخستنەڕووی سەرنج و پێشنیازەكان بۆ باشتر بەرێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەپێی بازنەكان خرایەڕوو، هەمووان پەرۆشی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریكردن لەو پرۆسە چارەنوسسازە و دەنگدان بەكاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە