کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستران عەبدوڵا: هەلومەرجەكە رەخساو نەبوو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم

.

06:56 PM - 25/09/2021

ستران عەبدوڵا: هەلومەرجەكە رەخساو نەبوو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم   

ستران عەبدوڵا سەرپەرشتیاری  مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانی بەشداریكردنی لە گەشتی هەوڵەكانی گەلی كوردستان تیشكی خستە سەر پرسی ریفراندۆمەكەی 2017 و رایگەیاند سەرجەم هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە بوون ، هەر بۆیە ئەنجامەكەی زۆر نەرێنی بوو بۆ كورد لە عیراقدا، راشیگەیاند بەهۆی ئەو ریفراندۆمەوە دۆخی ناوچە دابڕێندراوەكان دووچاری كارەسات بوون.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا ستران عەبدوڵا باسی لەو لایەنەنە كرد كە هۆكاری سەرەكی ئەو كارەساتەی ریفراندۆم بوون و  رایگەیاند پارتی بەشێكی هەرە زۆری شكستی ریفراندۆمەكەی بەردەكەوێت و دەبێت لێپرسینەوەشی لەگەڵ بكرێت ، تەئكیدیشیكردەوە لەوەی پارتی نە سیاسەت دەكات و نە لە سیاسەتیش تێگەیشتووە.

هەر لە دیدارەكەیدا سەرپەرشتیاری مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك باسی لەسیاسەتی پارتی لە حكومڕانیدا كرد و رایگەیاند پارتی سیاسەتێكی هەڵە پەیڕەو دەكات ، بە جۆرێك ئەگەر خۆی باڵا  دەست نەبێت لە شوێنێك ئەوا كاولی دەكات.

DLVb0AXuIAc oJHCI8J7zIs 5watyymJ19Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە