کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای پیترۆفاك: بۆ وەرگرتنی پرۆژەی نەوتی لە عیراق بەرتیلمانداوە

.

04:59 PM - 25/09/2021

كۆمپانیای پیترۆفاك: بۆ وەرگرتنی پرۆژەی نەوتی لە عیراق بەرتیلمانداوە
گروپی كۆمپانیاكانی (پێترۆفاك)ی بەریتانی دان بەوەدا دەنێت، لەنێوان ساڵانی 2012 تا 2015 بەرتیلی داوە، تاوەكو ژمارەیەك پرۆژەی نەوتی لە عیراق و سعودیەو ئیمارات وەربگرێت.
نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەكانی فێڵكردن لە بەریتانیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، گروپی كۆمپانیاكانی (پێترۆفاك) كە وەبەرهێنان لەكەرتی نەوت دەكات، لە دادگا ئامادەبووەو حەوت تاوانی بەرتیلدانی رووبەڕووكراوەتەوە، كە لەنێوان ساڵانی ساڵانی 2012 تا 2015 بەمەبەستی وەرگرتنی چەند پرۆژەیەكی نەوتی بەرتیلی داوەتە بریكارەكانی لە عیراق و سعودیەو ئیمارات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمپانیای (پێترۆفاك) دانی بەوەدا ناوە كە رێگری نەكردوە لە كارمەندەكانی كاتێك بەرتیلیان داوتە بریكارەكانیان بۆ وەرگرتنی پرۆژەكانی نەوت لە عیراق و سعودیەو ئیمارات.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای داننان بەتاوانەكانی لەگەڵ (پێترۆفاك) گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەن لەسەر كەمكردنەوەی سزاكانیان.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش لەو ماوەیەدا گروپی كۆمپانیاكانی (پێترۆفاك)ی بەریتانی زیاتر لە 3 ملیارو 300 ملیۆن دۆلاری وەك بەرتیل داوەتە بریكارەكانی تاوەكو ژمارەیەك پرۆژەی نەوتی لە عیراق و سعودیەو ئیمارات مسۆگەر بگات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە