کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قەیرانی كەمی سووتەمەنی لە بەریتانیا دروستبوو

.

04:47 PM - 25/09/2021

قەیرانی كەمی سووتەمەنی لە بەریتانیا دروستبوو
قەیرانی كەمی سووتەمەنی لە بەریتانیا سەریهەڵدا‌و شۆفێرانی ئەو وڵاتەش بۆ كڕینی سووتەمەنی دەبێت ماوەیەك لە سەرەدا بوەستن، تاوەكو بڕێك سووتەمەنی بكەنە ئۆتۆمبێلەكانیانەوە.
كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، حكومەتیان ئاگادار كردۆتەوە كە بەهۆی كەمی شۆفێری بارهەڵگرەوە، ناتوانن سووتەمەنی پێویست لە پاڵاوگەكانەوە بۆ وێستگەكانی سووتەمەنی بگوازنەوە، لەبەرئەوە ناچاربوون بەشێك لە وێستگەكانی سووتەمەنی دابخەن.
بەوهۆیەشەوە ماوەی چەند رۆژێكە بەریتانیا ڕووبەڕووی كەمی سووتەمەنی بۆتەوە‌و شۆفێران بۆ كڕینی سووتەمەنی دەبێت ماوەیەك لەسەرەدا بوەستن، جگە لەوەش كڕینی سووتەمەنی سنوردار كراوە‌و هەر شۆفێرێك ناتوانێت بەبڕی 30 پاوەن زیاتر سووتەمەنی بكاتە ئۆتۆمبێلەكەیەوە.

TY5jV0qpd5E

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە