کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەزانی بۆچی ئەبێت کوڕی شەهید ئارام کاندید بێت

.

04:28 PM - 25/09/2021

ئەزانی بۆچی ئەبێت کوڕی شەهید ئارام کاندید بێت

ڕێبوار ستار

وەڵامێک مژدە خانەکەی نەوەی نۆێ هەمیشە لای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئازادی ڕادەربڕین وئازادی ڕۆژنامەوانی وئازادی تاکەکان هەمیشە فەراهەم بووە، چ لەشاخ وچ ئێستاش. بەڵام ئازادیش سنوری خۆی هەیە ناگاتەئەوەی ،وەڵا ئازادیەئیتر هەرکەس بەئارەزووی خۆی ئەوای ئەیەوێ بیڵێ بێ گوێدانە مێژوو وخەبات و کەسایەتی و یان ناوی هێنانی پیرۆزی شەهید ێکی سەرکردە بۆیە وەڵامی ئەم پەڕلەمانتارە بەڕێزەئەڵێم ئەزانی بۆ چونکە ئەوئازادیەی ئەمڕۆ هەیەوتۆئاواقسەی تیادەکەیت و بویت بەئەندامی پەڕلەمان و مانگانە دنیایەک پارەی لێوەردەگریت کە تەنها لەخۆنواندن نەبێت تۆو ئەوانەی وەک تۆوان سودیان نیە بەرهەمی خوێنی شەهید ئارامی سەرکردەو هەڤاڵەکانیەتی تۆئەزانی ئەو حزبەی کە کوڕی کاک ئارامی کردوە بەکاندید لەڕۆژانی سەخت وخەباتدا ئەوکاک ئارامە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران بوە تۆئەزانی ئێستاش تەواوی ناوچەکانی کوردستان هەموولەبەرپیرۆزی ناوی کاک ئارام ومنداڵەکانیان ناودەنێن ئارام تۆئەزانی ئەوشاسوارە ی کەباوکی سوارە ئەوشاسوارێکی ڕێگای کوردوکوردایەتی بوو تۆئەزانی ئەومامۆستای بیروفکربوو تۆئەزانی ئەو کوڕی ئەسڵی ئەم شارەیە تۆئەزانی مێژووی کاک شاسوارە شۆڕشگێڕوو خەبات گێڕە پڕپڕە لەجوامێری وژیری وکوردایەتی ئەزانی جیاوازیەکەچیە ئەوشاسوارەی تۆپێی ئەڵێی شاسوارتەنها ناوێکە وەک هەمووناوێکی تر نەمێژووی هەیە نەخەبات نەکوردایەتی کردوە ونەبوە ش بوە لەپڕێ بوە بەکوڕێ ئەم جارەش ئەیڵێمەوە ئەوئازادیەی خوێنی کاک ئارام وهەمووشەهیدەکانیاوڕێی کاک ئارام هێنایانەکایەوە کەئێوەشێواندتان وئێستا ناوتان بەبەی نوێیە شاساوارەکەی تۆ تەنها کاری قسەی بێ مان وتێکدانی ئەم دۆخەیە شاسوارەکەی تۆ بەپارەی خەڵکی فەقیروهەژاروکەم دەرمەت بوەبەم شاسوارە کە دەستینایە بینی خەڵکانێکی زۆر بەدرۆی بازرگانی بەپارەی ئەوان ئەم سەروەت وسامانەی پێکهێناوە شاسوارەکەی تۆ هەرگیز ناگات بەئاستی پێڵاوە لاسیکەکانی ئەوکاک شاسوارەی کەئەمڕۆ وەک وەفایەک بۆخوێنی کاک ئارام کوڕەکەی کردوە بەکاندید لەهێزێکی گەورەی وەک یەکێتی نیشتمانی کودردستان شاسوارە کەی تۆ بابچێت پارەوقەرز ئەوخەڵکەباتەوە کەهەڵی خەڵەتاندون ئینجاببێت بەنوێنەریان بەڵام شاسوارەکەی ئێمە هەمیشە لەخەمی خەڵکی هەژارو زەحمەتکێش دابو ئەوفێڵ ودرۆی لەگەڵ نەئەکردن بەڵام خاتون ئەوەی ئێوەسەراپای فێڵ ودرۆیە لەگەڵ خەڵک من تێناگەم تۆباسی هاوسەرو شتی خۆت ئەکەی هاوسەری تۆ هێشتا بۆنی شیرەکەخاوەکە لەدەمی یەت کامە مێژووتان کامە ڕابردوتان ئێوە هێشتا بەبەن بەبە بەقسەی منیش ئەکەی بڕۆمێژووی پڕسەروەری کاک شاسوارە کەی ئێمەو شاسوری سوارچاکی کوردایەتی بخوێنەرەوە ومێژوی ئەوشاسوارەی خۆشت بخوێنەرەوە ئینجا ئەوبەراوردەبکە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە