کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی دایکە ناھیدە شەھاب جەباری، دایکی پێنج شەھیدی قارەمانی رێگای رزگاری

.

01:25 PM - 25/09/2021

بۆ کۆچی دوایی دایکە ناھیدە شەھاب جەباری، دایکی پێنج شەھیدی قارەمانی رێگای رزگاری (ئومێد قادر، شێرزاد قادر، ئاری قادر، سالار قادر و نەوزاد قادر) پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین.
دایکە ناهیدە نموونەی خۆڕاگری و تێکۆشان بوو، ئەو جگە لە پێنج رۆڵەی خۆی، 11 برازا و برایەکی بەخشیووە بە کوردستان و شەهیدکراون. بۆیە لەدەستدانی ژنێکی قارەمانی وەک دایکە ناهیدە لە دڵەوە خەمباری کردین.
بۆ ئەم کۆچە خەمناکە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خزمانی سەربەرزی جەباری دەکەین. لەخوای گەورە داواکارین رۆ‌‌حی کۆچکردوو شاد بێت و هیوای سەبووری ئارامی بۆ ئێوەی سەربەرز دەخوازین.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە