کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرپرسانی پاریس سان جێرمان چاودێری پۆڵ پۆگبا دەكەن

.

12:05 PM - 25/09/2021

 بەرپرسانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چاودێری پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دەكەن و لە هەوڵی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا بیبەنە ریزی یانەكەیانەوە   رۆژنامەكانی فەڕەنسا رایانگەیاندووە: بەرپرسانی پی ئێس جی ماوەیەكی زۆرە چاویان بڕیوەتە تواناكانی پۆگبا و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن و ریزەكانیان بەو یاریزانە بەهێز تر بكەن   رۆژنامەكانی فەڕەنسا باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی یانە پاریسیەكە لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان ئەنجام داوە و هەردوولاش تا رادەیەك گەیشتونەتە رێكەوتنی سەرەتایی   تا لە داهاتوویەكی نزیكدا و دوای تەواو بوونی ماوەی بۆندەكەی  پۆگبا پەیوەندی بە ریزی یانەكەیانەوە بكات   رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : ئەركی پاریس سان جێرمان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئاسان دەبێت    بەوەی پۆگبا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەكەی لەگەڵ مان یونایتد كۆتایی پێدێت و دەتوانێت بە شێوەیەكی سەربەست روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات    جێی وەبیرهێنانەوەیە پۆڵ پۆگبای تەمەن 28 ساڵ لە هاوینی 2016 دا بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ ریزەكانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بەرەو مانچستەریونایتد جێهێشت و بڕیاریشە لە هاوینی 2022 دا گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا كۆتایی پێ بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە