کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس پلان بۆ گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی دادەنێت

.

12:05 PM - 25/09/2021

 بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئیتاڵییەكان : بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس هاتونەتە ركابەری كردن بۆ  گواستنەوەی تیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستۆتە كار پێش سەرجەم یانەكان گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن   رۆژنامە ئیتاڵییەكان ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی یۆڤی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی ڤێرنەر گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی بلوز دەست پێ بكەن و چارەنووسی یاری كردنی ناوبراو یەكلایی بكەنەوە   رۆژنامە ئیتاڵییەكان باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس بە شێوەیەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها پێشكەشی ئیدارەی چێڵسی دەكەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی و لە میركاتۆی زستانەی داهاتوودا ناوبراو روو لە ریزەكانیان بكات    لەلایەكی تریشەوە سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : جگە لە یانەی یۆڤانتۆس   هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانیش ئارەزوویەكی زۆر دەكەن بە كڕینی بۆندی تیمۆ ڤێرنەری تەمەن 25 ساڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە