کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بە نیازە گرێبەست لەگەڵ رەحیم ستێرلیگ ئیمزابكات

.

12:04 PM - 25/09/2021

 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی رەحیم ستێرلیگی ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی دەست پێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە ئینگلیزیە ئەنجام بدەن   رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەسەر داوای رۆناڵد كیومانی راهێنەر گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی رەحیم ستێرلیگ دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە ماوەی داهاتووشدا هاوكاری یانەكەیان بكات بۆ دەستەبەركردنی نازناوەكان   هەر بەو هۆیەشەوە بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن و بیكە یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەیان   رۆژنامەی میرۆریش لای خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لای خۆیانەوە بڕی زیاتر لە 75 ملیۆن یۆریان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی مان سیتی بكەن و لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ناوبراو ببنە یانەكەیانەوە   جێ ی باسە : ئەمە جاری یەكەم نییە بەرپرسانی ئەو یانە كەتەلۆنیە هەوڵی كڕینی رەحیم ستێرلیگی تەمەن 26 ساڵ دەدەن و لە رابردووشدا چەند جارێك هاتونەتە سەر هێڵ تا تواناكانی دەستە بەر بكەن   بەڵام بەهۆی زۆری نرخەكەیەوە لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو نەبوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە