کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هێرشبەرێكی بەڕازیلی كردۆتە ئامانج

.

12:04 PM - 25/09/2021

 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی رەسمی هاتۆتە سەر هێڵ تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ ریچارلیسۆن دی ئەندارێدی بەرازیلی و هێرشبەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا ببنە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بە بەڕێوە بەری كارەكانی ریچارلیسۆنەوە كردووە   تا لە وەرزی داهاتوودا ناوبراو پریمەرلیگ جێ بهێڵێت روو لە ریزەكانیان بكات   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی یانەی میرینگی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئیڤەرتۆن ئەنجام دەدەن    ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە و پێش سەرجەم یانەكانی تر بە تایبەتی پاریس سان جێرمان گرێبەستێكی سەرەتایی لەگەڵدا ئیمزا بكەن   ریچارلیسۆن دی ئەندارێدی تەمەن 24 ساڵ لە هاوینی 2018 ەوە پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆنەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا هاوینی 2024 گرێبەستەكەی كۆتایی پێدێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە