کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەممە ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی لالیگا دەستپێدەكات

.

12:04 PM - 25/09/2021

 لە ئیسپانیاش شەممە ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی لالیگا دەست پێدەكات و لە یەكەم رووبەرووبوونەوەی هەفتەی حەوتەمدا كە سەعات 3ی پاش نیوەڕۆ بە كاتی كوردستان دەست پێ دەكات یانەی ئەتڵەتیكۆمەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێسی دوا پلەی ریزبەندی ئەم وەرزەی لالیگا   پێش ئەو یاریە ئەتڵەتیكۆمەدرید بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە   هەر بۆیە هەموو هەوڵێك دەدات بەرامبەر بە دیپۆرتیڤۆ سێ خاڵی گرنگی یارییەكە دەستەبەر بكات   تا بتوانێت هەر لە سەرەتای خولەكەوە ركابەری بردنەوەی نازناوەكە بكات   لە لایەكی ترەوە و سەعات 5 و 15 دەقیقە یانەی ڤالانسیای پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەكە لە یاریگای میساتا میوانداری یانەی ئەتڵەتیك بیلباوی پلەی نۆیەم دەكات   هەر بە درێژەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولەكە یانەی سیڤیلیە بە یاریگای رامۆن سانچێز پیسخوانی تایبەت بەخۆی رووبەرووی یانەی ئیسپانیۆڵ دەبێتەوە   هەروەها لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزی ئەو هەفتەیەشدا سەعات 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان   یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگی ریزبەندی ئەم وەرزەی خولەكە لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی رووبەرووی یانەی ڤیاڕیاڵی پلەی دوانزەیەم دەبێتەوە   بۆ ئەو یاریەش ئەگەرێكی زۆری هەیە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری میرینگی پشوو بە چەند یاریزانێكی یانەكەی بدات   ئەویش لە پێناو ئەوەی دووربن لە پێكانەوە و لە یارییەكانی داهاتووی یانەكەیدا سوود لە تواناكانیان وەربگرێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە