کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم ساڵح كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ نیویۆرك هێناو و گەیشتەوە بەغدا

.

11:56 AM - 25/09/2021

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق كۆتایی بەسەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغدا, لە سەردانەكەیدا سەرۆك كۆماری عیراق بەشداری لە كۆبوونەوەی 76 هەمینی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك كرد .
 سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆبوونەوەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی عیراق و ناوچەكە كرد و تیشكی خستەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و گرنگی هەڵبژاردنەكانی عیراق , هەر لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا دكتۆر بەرهەم ساڵح چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردە و نوێنەری وڵاتانی جیهان ئەنجامدا لە نێویاندا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە