کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیرۆکی ئاشنابوونی جیلی ئاڵتونی بەخیانەت

.

09:16 AM - 23/09/2021

چیرۆکی ئاشنابوونی جیلی ئاڵتونی بەخیانەت

دیدار لەتیف

ئێمەی جیلی کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان بەشێوەیەکی جیاواز ئاشنایی خیانەت و وشەی خیانەت بووین٫ هەر کە دەیبیستین بە قودرەتی قادر رەنگی زەرد و مانگی ئاب و بەدەقیقی ۳۱ی ئاب دێتە بەرچاومان٫ پێدەچێت تەنها هاوتەمەنەکانم تێبگەن لەو هەستەی بەو مناڵییە و لەو سەردەمە هەمان بوو بەشێکمان خێزانەکانمان بردیانین بۆ سەیران بان بەشێکی ترمان هەر شەوەی لە ماڵێک دەماینەوە و تەنها ئەوەندەش تێدەگەیشتین کە ئێمە ئەبێت بترسین، چونکە کوردێک بۆ خۆی شت بێت دێوێکی لەگەڵ خۆی هێناوە کە ئێمە تەنها بیستبومان یان وەک خەو بیرمان دەهات کە چەند سامناک بووە٫ ئێمەی جیلی ئاڵتونی هەستی نیشتیمان پەروەری و قوربانیدان بۆ گەلمان کەمتر لە جیلی پێش خۆمان و زیاتر لە جیلی دوای خۆمان تێدا هەیە ئەوها خیانەت دێتە پێش چاومان.
دوای پرۆسە شتێک گۆڕا خەڵک هۆشیارتر بوو قۆناغ بە قۆناغ بەرەو پێشتر چوو دەرکەوت خیانەتەکەی ۳۱ ی ئاب دەکرێت بەشێوەی تر بێت، بۆ نمونە لە ژێرەوە رێک بکەوە مووچە ببڕدرێت و لەسەرەوە کوردایەتی بفرۆشەرەوە یان ئیدیعای نەتەوەیی بوونی رەسەن بکە و شەڕی پۆست بکە لەبەغدا٫ شێوەیەکی تر پاڵەوانی بەر کامێرەکان بەو لە خێمەوە لێدوان بدە، بەڵام شارێکی گەورە و نەتەوەیەکی بێ تاوان بێ تەقە جێبهێڵە.
نوێترین مۆدێلی ۳۱ ئاب٫ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق داوای مافی خوراوی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بکە و تۆمەتبارانیشی لە کۆشکەکانی هەولێری پایتەخت بشارەوە٫ کە لە خەڵکی شارەکە خۆیان حەرامن.
دەی برالە تۆ ئێمەی جیلی ئاڵتونیت ئەوها ئاشنای خیانەت کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە