کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێ‌ راستییەكان ئاشكرا دەكات؟ نەجارەكەی پارتی، یان رۆژگار

.

11:27 PM - 22/09/2021

كێ‌ راستییەكان ئاشكرا دەكات؟ نەجارەكەی پارتی، یان رۆژگار

هەڵۆ جەلال

زۆركات دەوترێت، پەتی درۆ كورتە، دەمێكە پارتییەكان تۆمەت دەبەخشنەوە، هەمووان بە خیانەتكار و دژە كورد ناودەبەن، ئەوەی كار بۆ ژیانی میللەت دەكات و هەوڵی دابینكردنی ژیانێكی شایستەیان بۆدەدات، بە عیراقچی ناویان دەبات، گوایە ئەوان خائین و ئەمان كورد پەروەر، هەر كاتێك هەڵبژاردن دێتە ئاراوە پارتی دەبێتە كەوا سوری بەرلەشكرو هەوڵی چنینەی پۆست و پلەو پایە بۆ حزبەكەی دەدات، كاتێك ووتیان بابای عیراق، دواتر بەشان ماچكردنی سەدر گەڕانەوە بۆ بەغدا، ئەوانەی وتیان ئەگەر هێزەكانی سوپای عیراق بێنە پێشەوە دەرسێكی وایان دادەن بە كەس نەكرابێت، دوای چەند سەعاتێك بە رەزیلییەوە لەلای ئەفسەرێكی سوپای عیراقەوە دانیشتبوو، شاردنەوەی راستییەكان و بەخشینەی تۆمەت بۆ لایەنە كورد دۆست و میللەت دۆستەكەی كورد، ی.ن.ك، تەنانەت كەوتنە دروستكردنی تۆمەت بۆ كوڕان و مامۆستایانی بادینان، كەداوای مووچەیان دەكرد و بە تۆمەتی سیخوری لە دادگایەكی حزبیدا سزا دراون، ئەمانە نەك لە ئاشكرا كردنی چەند راستییەك كەلەمێژە خەڵكی دەزانێت، لەلایەن ئەندامێكی پلە باڵای پارتی، رۆژگار هەموو ژێر بەڕەكانی پارتی دەخاتە سەر بەڕە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە