کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کاکەمین نەجار دان بەوەدا دەنێت کە ئەوانەی تاوانی ئەنفالیان ئەنجامداوە لە هەولێرن و لەبن باڵی پارتیدان

.

10:34 PM - 22/09/2021

و شهید شاهد من اهلها
دەمێک بوو دەوترا هەولێر بۆتە مۆڵگەی کۆنە بەعسی و ئەنفاڵچی و تەنانەت ئەوانەی دەستیان بە بێ سەروشوێن کردنی بارزانیەکانیش سورە، بەڵام زۆر جار ئەمە شکێک بوو کە زۆربەمان بۆمان نە دەبووە یەقین، بەڵام کاتێک ( شهد شاهد من اهلها ) لە زمانی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیەوە ئەو شکە کرایە یەقین و ئیتر پێوست بە دوو دڵی ناکات و هەولێری هۆلاکۆ بەزێنی خاوەن مێژووی سەروەری لە سایەی حوکمی پارتی بۆتە مۆڵگەی ئەنفالچی و کۆنە بەعسی، هەولێریە رەسەنەکان باش لەو راستیە گەشتون کە لەو رۆژەی شارەکەیان بە زەبری دەبابەی بەعس کەوتە دەست پارتی ئیتر ئەمان بوونەتە بێگانە و بێگانە خاوەن ماڵە، هەولێری رەسەن چی لە شەقامی ۱٥٠ مەتری بکات ئاو نیە لە هاویندا بیخواتەوە، باڵەخانەی بەرز و گلۆپی زەرد و سور بە هەلێری ئەسڵ چی کە بە بارانێکی کەم ماڵەکەی پڕ بێت لە ئاو و شوێنێک نەبێت بۆ دەردانی ئاوی ناو ماڵەکەی، بۆیە ئێستا هەولێری رەسەن هەولێری خائین بەزێن بۆتە شوێنی داڵدەدانی ئەوانەی دەستیان بە خوێنی رۆڵەکانیان سورە و دەلیلیش قسەکانی کاکە ئەمینە لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان کە رەنگە ئەمجارە راستگۆترین قسەی هەڵبژاردنەکانی کەمپینی پارتی ئەم قسانەی کاکەمین بێت.

9TK6_RJ19OA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە