کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوار لیوای تری یەكەكانی 70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

.

11:57 AM - 22/09/2021

  بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاكاتی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێكدا  ئاماژەی بەوەدا, لیوا روكن كارزان بەڕێوەبەری میلاكاتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ كۆڵۆنێڵ مایك گەورە راوێژكاری سەربازی بەریتانیا لە كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر كۆبوونەتەوە.
لە دیدارێكدا ، جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاكاتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوو، راوێژكاری باڵای سەربازی هێزەكانی بەریتانیا، ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی میلاكاتی وەزارەتی كرد، لە جێبەجێكردنی ئەركەكەیان، كە هاوتایە لەگەڵ بەرنامەی چاكسازی ، راشیگەاندووە ، ئەو هەنگاوانە جێگای بایەخی لەندەن و هاوپەیمانانە و لەپشتگیری و پشتیوانی پێشمەرگەش بەردەوام دەبن ، هەر لە راگوەیاندراوەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە ، چوار لیوای تری یەكەكانی  70 و 80 دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە