کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە باعەدرێ سەردانی بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کرد

.

10:48 AM - 22/09/2021

هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە باعەدرێ سەردانی بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدییانی کرد و لەلایەن جەنابی میر حازم و ژمارەیەک لە کەسایەتی و بنەماڵەی میرانی ئێزیدی بەگەرمی پێشوازیکرا لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە نزیکەوە لە هەواڵی تەندروستی میری حازم-ی پرسی و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواست ، هاوکات ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان جەنابی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و میرتەحسین بەگی باوکی میر حازم کرد و چەندین نموونەی گەورەی لە هەڵوێست و رەفتارە بەرزەکانی میر تەحسین بەگ گێڕایەوە کە تاوەکو ئێستاش جێگای رێز و شکۆمەندی نێوان پێکهاتەکانی ناوچەکەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە