کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران: ئەمریكا لە عیراق ناكشێتەوە بەڵكو دەردەكرێت

.

10:24 AM - 22/09/2021

ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی گشتی ڕێكخراوەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفڕانس بەشداریكرد ، وتەیەكی پێشكەش كرد و رایگەیاند هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ناكشێنەوە بەڵكو دەردەكرێن و دەبێت باجی هەڵەكانیشیان لە سوریا و عیراق و یەمەن بدەن.
سەرۆكی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هەڵە ستراتیژییەكەی ئەمریكا پەنابردنە بۆ هەڵبژاردەی شەڕ و گەمارۆ و سزا لە جیاتی دانوستان ، راشیگەیاند  هێرشی خەڵك بۆ سەر بینای كۆنگرێس و كەوتنە خوارەوەی ژمارەیەك ئەفغانی لە فڕۆكە ئەمریكییەكە لە ئەفغانستان ئەو پەیامە بەجیهان دەڵێت كە سیاسەتەكانی ئەمریكا لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكەی شكستیان هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە