کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاكستان بۆ تاڵیبان: رێگریكردن لە خوێندنی كچان پێچەوانەی ئاینی ئیسلامە

.

09:40 AM - 22/09/2021

عەمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی ، رەخنەی لەسیاسەتەكانی تاڵیبان گرت و رایگەیاند هەنگاوەكانی تاڵیبان هەڵەیە و نابێت بە هیچ جۆرێك رێگری لە كچان و ژنان بكەن بۆ ئەوەی بچنە خوێندگاكان، باسی لەوەشكردووە، رێگریكردن لە خوێندن و فێربوونی كچان و ژنانی ئەفغانستان، كارێكە دژ بە ئاینی ئیسلامە و تاڵیبان دەبێت رێز لە مافە سەرەتاییەكانی هەر مرۆڤێك بگرێت .
سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان بەهەموو جۆرێك پارێزگاری لە وڵاتەكەیان دەكەن و ناهێڵن تاڵیبان ببێتە هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی پاكستان.
ئەو لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە كاتێكدایە، هەفتەی رابردوو دەسەڵاتدارانی تاڵیبان بڕیاریاندا بە گەڕانەوەی خوێندكار و مامۆستا كوڕەكان بۆ خوێندنگاكان و دەستپێكردنەوەی دەوامی رەسمی بە بێ بەشداریكردنی كچان ، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی نارەزایەتی توند لەلایەن رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ژنانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە