کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن: ئوسترالیا نزیكترین هاوپەیمانی ئەمریكایە

.

09:30 AM - 22/09/2021

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا  لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا لەمیانی  76هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەپەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئوسترالیا كرد و رایگەیاند هیچ وڵاتێك هێندەی ئوسترالیا هاوڕێ و هاوپەیمانی ئەمریكا نییە و ئاماژەی بەوەشكرد پەیوەندی دۆستانەی ئەمریكا و ئوسترالیا بەردەوامە و هەمیشە ئەو پەیوەندییە بە بەهێزی دەمێنێتەوە.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بایدن دڵنیایی دا لەوەی، هەردوو وڵات پێكەوە بەرەنگاری ئەو ئاڵنگارییانە دەبنەوە كە پەیوەستن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەرگری كردن لە دیموكراسی و كێشەكانی گۆرانی كەشوهەواوە ، هاوكات سەبارەت بەكێشەكانی زەریای هیندی و هێمن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوە سەبارەت بەو پرسە بەرێوەدەچێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە