کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەورەترین داری جیهان لە كالیفۆرنیا مەترسی سووتانی لێدەكرێت

.

11:33 AM - 20/09/2021

سوتانی دارستانەكانی كالیفۆرنیا بەردەوامە و ئاگر زیاتر لە 9 كیلۆمەتری گرتۆتەوە ئەو ویلایەتەی گرتۆتەوە و گەورەترین داری جیهان كە بەرزییەكەی 84 مەترە و قەبارەكەی هەزار و 487 مەتر سێجایە لە پاركی نیشتیمانی سێكووا مەترسی سووتانی لێدەكرێت ، پاركەكە كە زیاتر لە 2 هەزار درەختی سێكوای تێدایە و زیاتر لە 600 ئاگركوژێنەرەوە و 21 دەستە و 21 ئۆتۆمبێل و 8 هەلیكۆپتەر لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدان و ئاگركوژێنەرەوان لە رێگەی پێچانی درەختەكانەوە هەوڵی رێگریكردن دەدەن لە سووتانیان دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە