کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نەدیم زەهاوی وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دەكات

.

10:20 PM - 17/09/2021

ھاوڕێم نەدیم زەهاوی ‎بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بەڕێزتان وەک وەزیری پەروەردەی بەریتانیا، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و شانازییەكی گەورەیە بۆ كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی. ‎هەوڵ و كۆششی بێسنووری ئێوە لە ڕابردوودا لەبەرامبەر بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و پشتیوانیكردنی دۆزە ڕەواكانی گەلەكەمان، جێگەی پێزانین و ستایشی ئێمەیە. ‎وەک دۆستێکی دێرینم ھیوادارم لە ئەركە نوێیەكەشتدا وەك هەمیشە بەسەركەوتوویی بتبینم و ماندوونەناسانە لەخزمەتكردن بەردەوام بیت. بێگومان كاركردن لەپێناو دۆزی كورد و كوردستانیش كاری لەپێشینەت بێت. ‎بافڵ تاڵەبانی ‎ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە