.
09:11 PM - 17/09/2021
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو كاك لیوا عومەر
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (لیوا عومەر شێخ حەسەن) ، دڵگران و نیگەران بووین.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی و لێپرسراوێکی دڵسۆز و بەئەمەکی هێزەکانی ناوخۆ بوو، ساڵانێکیش بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفمانە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە