کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی: لە رێگەی 10 وێستگەوە بەنزینەكەی بەغدا دابەشدەكرێت

.

05:41 PM - 17/09/2021

بریارە بەمنزیكانە بەنزینە هەناردەكراوەكەی بەغدا، كە لە جۆری نۆرماڵە بگاتە سلێمانی و لەرێگەی چەند وێستگەیەكی ناو شاریشەوە بە سەر شۆفێراندا دابەش بكرێت.
شێخ بەهمەن تەها وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە كەناڵی گەلی كوردستانی رایگەیاند: بەم نزیكانە بەنزینەكەی بەغدا دەگاتە سلێمانی و بەپێی پلانەكەش رۆژانە بڕی 360 هەزار لیتر بۆ سەنتەری شاری سلێمانی و 144 هەزار لیتریش بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە رەوانە دەكرێت و بە نرخی 690 دیناریش بە شوفێران دەدرێت .
وتیشی: 10 وێستگە لە ناوشاری سلێمانی بۆ دابەشكردنی بەنزینكەی بەغدا بەسەر شۆفێراندا دیاریكراوە، كەبریتین لە وێستگەی بەنزینی ( بامۆك ، بەختیاری ، برایەتی ، حەوایی) و هەریەك لە وێستگەی بەنزینی ( قەیوانی یەك و مژدەو های ماونت و ئازادی و سلێمانی نوێ‌ و وێستگەی هەڵەبجە گروپ).

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە