کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی بۆ کۆمیتە و مەکۆکان: بە‌یە‌كە‌وە‌ كار بكە‌ن لە‌پێناو سە‌رخستنی ھاوپە‌یمانی كوردستان

.

04:59 PM - 17/09/2021

 

قوباد تاڵەبانی رایگە‌یاند: ھاوپە‌یمانی كوردستان‌ بە‌شێكە‌ لە‌خە‌ونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و كاك نە‌وشیروانە‌ و دە‌بێت سە‌ربكە‌وێت.
رۆژى هەینی 17/9/2021 ، لەهۆڵى شەهید شیهاب لەقەڵاچوالان، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لەگەڵ کۆمیتەکانی یە‌كێتی و مەکۆکانی گۆڕان لە‌ شارباژێر و ماوە‌ت.
لەو کۆبونەوەیەدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ رەحیم لێپرسراوانی میحوەرى سلێمانی بانگەشەى هەڵبژاردن و کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان ئامادەیبوون، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئە‌م ھاوپە‌یمانییە‌ بە‌شێكە‌ لە‌خە‌ونی خوالێخۆشبووان مام جەلال و كاك نە‌وشیروان كە‌ لە‌دە‌باشانە‌وە‌ گە‌ڵالە‌ كرا، سەرکەوتنیشی دەبێتە هۆى بەهێزتربونمان بۆ دابینکردنی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان.
قوباد تاڵەبانی داواى لەلێپرسراوانی کۆمیتە و مەکۆکان کرد کەریزەکانی خۆیان رێکبخەنەوە و زیاتر بچنە ناو جەماوەر و هەوڵەکانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئاشتکردنەوەى خەڵک و گێڕانەوەى متمانەى دەنگدەران بۆ بەشداریکردنیان لەپرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراقدا.
قوباد تاڵەبانی وتیشی: راستە زۆربەتان گلە‌ییتان ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر شێوازی حوكمڕانی و سیاسە‌ت و خزمە‌تگوزاری، بە‌ڵام ئە‌م ھە‌ڵبژاردنە‌ بۆ بە‌غدادە‌، دە‌بێت بە‌یە‌كە‌وە‌ و بە‌یەكڕیزی بەرەو بەغداد هەنگاو بنێین بۆ ئە‌وە‌ی باشتر كاربكە‌ین لە‌پێناو بە‌دە‌ستھێنانی مافە‌كانی ھاوڵاتیان دا.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان جەختیشی کردەوە کە؛ بە‌یە‌كە‌وە‌ بین، دە‌توانین باشتر بە‌رگری لە‌مافە‌كانمان بكە‌ین، چونکە سەلماندمان کاتێ بە‌یەك دە‌نگ و یە‌ك تیم چوینە‌ بە‌غدا، توانیمان مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێم زامن بكە‌ین.
دواتر و لەوتەیەکیدا ئاسۆ رە‌حیم رایگەیاند؛ پێویستە‌ ھە‌موومان بە‌یە‌كە‌وە‌ كار بكە‌ین بۆ ئە‌وە‌ی كاندیدە‌كانمان سە‌رخە‌ین، ئاماژە‌ی بە‌وەشدا كە‌ لە‌ ئێستادا خە‌باتی ئێمە‌ ئە‌وەیە کە كاری پێكە‌وە‌یی بكە‌ین بۆ سە‌رخستنی ھاوپە‌یمانی بۆ بە‌دە‌ستھێنانی مافە‌كانی گە‌لی كورد و نە‌ھێشتنی ناعە‌دالە‌تی.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا و لەوتەیەکیدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: خۆشحاڵم لە‌قە‌ڵای سە‌وزە‌وە‌ پێكە‌وە‌ین لە‌گە‌ڵ گۆڕان، كاری ھاوبە‌شی دە‌كە‌ین و بە‌ھە‌مووان دە‌ڵێین؛ بە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌ھێزترین.
وتیشی: ئە‌مجارە‌ كە‌پێكە‌وە‌ دە‌چینە‌ بە‌غداد، بە‌ھێزترین بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی ھە‌موو مافە‌كانی گەلى كورد و چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەلێپرسراوی کۆمیتە و مەکۆکانی راگەیاند : بۆ ئە‌م ھە‌ڵبژاردنە‌، داواتان لێدە‌كە‌م ھە‌مووتان كار بكە‌ن بۆ سە‌رخستنی كاندیدە‌كانی ھاوپە‌یمانی كوردستان، كە‌ ئە‌وە‌ بۆ ئە‌مڕۆ ئە‌ركی سە‌رشانی ھە‌موومانە‌.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو کاندیدی بازنەی 1 لەپارێزگاى سلێمانی، شاسوار ئەمین کاندیدی ژمارە 25 و شوناس حسێن کاندیدی ژمارە 32 خۆیان ناساند و پەیام و بەرنامەى خۆیان بۆ خزمەتکردن خستەڕوو، راشیانگەیاند کەدواى سەرکەوتنیان هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، دووپاتیشیان کردەوە کەسەرکەوتنی هاوپەیمانێتی کوردستان سەرکەوتنی هەموو گەلى کوردستانە و سەنگ و پێگەى گەلى کورد بەهێزتر دەکات لەهاوکێشە سیاسی و ئیقلیمیەکاندا.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕوو لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەى هەڵبژاردن و پەرۆشی خۆیان دەربڕى بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان تا تیمێکی بەهێز بچێتە بەغدا و بەرگرى لەمافە دەستورییەکانی گەلى کوردستان بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە