.
02:06 PM - 17/09/2021
سیباستیان ڤیتڵی شۆفێری بەناوبانگی ئەڵمانی لە ساڵی 2022 لەگەڵ تیمی ئەستۆن مارتن بەردەوام دەبێت ئەمەش دوای ئەوەی ئەو تیمە گرێبەستی ئەو شۆفێرە ئەڵمانیەیان بۆ سالێكی تر نوێ كردەوە ڤیتڵی چوار جار پاڵەوانی فۆرمۆلا وەنی جیهان ئەم وەرزە پەیوەندی بە تیمی ئەستۆن مارتنەوە كرد ئەمەش لە دوای ئەوەی پێگەی خۆی لە ڕیزی تیمی فیراری لەدەستدا ئەمەش بەهۆی ئەوەی دوایین سەركەوتنەكانی خۆی كە 53یەمینی بوو لە مێژوویدا بۆ ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە ڤیتڵ ئێستا پلەی دوانزەیەمی لە ریزبەندی گشتی شۆفیران گرتووە و لەمانگی رابردوودا پلەی دووەمی خەڵاتی گەورەی ئازەربایجان و پلەی پێنجەمی خەڵاتەكانی مۆناكۆ جی پی و بەلجیكا دەستبەركرد لای خۆشیانەوە تیمی ئەستۆن مارتن بڕیاریاندا پارێزگاری لە تیمی شۆفیرانی خۆیان بكەن بە جۆرێك هەریەك لە سیباستیان ڤیتڵ و لانس سترۆڵی كەنەدی لەم وەرزەدا سەركردایەتی تیمەكە بكەن
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە