کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێر کۆبووەوە

.

01:03 PM - 17/09/2021

 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٧/٩/٢٠٢١ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح. لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێر، د. بەرهەم ساڵح کورتەیەکی لەبارەی دۆخی عێراق و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خستەڕوو و جەختی لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە و سەرکەوتنی یەکێتیی لە پڕۆسەکە کردەوە. د. بەرهەم ساڵح رایگەیاند هەولێر و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون و گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتیی کاندیدەکانی سەربخا و بەهێزەوە بچێتە بەغداو کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان بکا لە چوارچێوەی دەستووری عێراق. دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر خستەڕوو، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەو گرنگە یەکێتیی سەرکەوتن بەدەست بێنێ. لەمیانی کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵانی بەشداربوو گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی هەڵبژاردن کردو دووپاتیان کردەوە کە ئەرکی هەمووانە کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە