کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت

.

10:03 AM - 17/09/2021

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ بەشێك لە میدیا ناوخۆییەكان كاردەكەن بۆ دانانی سنوورێك بۆ بانگەشەی نادروست كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئیرادەی دەنگدەر دروست دەكات.
لەو چوارچێوەیەشدا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ، تیمێكی تایبەت بە سەرپەرشتی كردنی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن پێكدەهێنن و لە رێگەی دروستكردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەر بانگەشەیەكی نادروست بڵاوبكرێتەوە ، ئەوا راستەوخۆ لەسەر تۆڕەكان دەسڕێتەوە و لایەنی خاوەنی بانگەشە و پۆستەكەش رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە