کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە كەركوك كوژران

.

09:59 AM - 17/09/2021

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە ، هێزە ئەمنیەكان پرۆسەیەكیان لە ناوچەكانی سنووری وادی زەیتون  سەر بە پارێزگای كەركوك دەستپێكردووە بەمەبەستی رێگریكردن لە پەلامار و كردەوە تیرۆرستیەكانی تیرۆریستانی داعش، لەو پرۆسەیەشدا 3 تیرۆریستی داعش كوژراون. سەرچاوەیەكە راشیگەیاندووە پرۆسە ئەمنییەكە بەردەوامە بەمەبەستی بنبڕكردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لەناوچە سونوریەكانی پارێزگای كەركوك.
ئەوەش لە كاتێكدایە ، شەوی 4ی ئەم مانگە، لە هێرشێكی تیرۆریستی داعش بۆ سنوری ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك، 13 پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە