کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆرانكاری لەبەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەكرێت

.

05:05 PM - 16/09/2021

وەزارەتی بازرگانی عیراق گۆرانكاری لەبەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەكات و بڕی پێدانی بەشە خۆراكێكیش كەمدەكاتەوە
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عیراق ئەوەی خستۆتەروو، لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكان لە بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان و باشكردنی كوالێتەكەیدا، بڕیاردراوە بۆ هەر تاكێك پێدانی كیلۆیەك شەكری بەشەخۆراك كەمبكرێتەوە، لەبەرامبەردا 500 گرام  نیسك و 500 گرام نۆك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ماددەكانی تری بەشە خۆراك لە ئارد و برنج و زەیت وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ گۆڕانكاریەك بەسەر بڕەكانیدا نەهاتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە