کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵی منداڵانی لەسلێمانی كردەوە

.

03:51 PM - 16/09/2021

بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی حكومەت و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سامان بەرنجی وەزیری تەندروستی و هەڤاڵ ئەبو بەكر پارێزگاری سلێمانی و لێپرسراوانی تەندروستی سلێمانی، نە‌خۆشخانە‌یەكی تایبە‌ت بە‌ نەخۆشییەكانی دڵی منداڵان لە‌سلێمانی كرایەوە.

لە رێوڕەسمەكەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی رایگەیاند لەرۆژێكی پیرۆزی وەك ئەمڕۆدا كە یادی 30 ساڵە دامەزراندنی رێكخراوی منداڵ پارێزی كوردستانە، خۆشحاڵین نەخۆش لەم شێوەیە دەكرێتەوە، كە پێویستییەكی سەردەمانەیەو خزمەتێكی گەورەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ بەردەوامبوونی ئەم نەخۆشخانەیە پێویستمان بە هەموو لایەك هەیە و پێویستە هەمووهەوڵەكان بۆ منداڵان بخەینەگەڕو زیاتر خزمەتی منداڵانی كوردستان بكەین.

 

VBs_vxwM11I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە