کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تا كۆتایی هەفتە كتێبی هەموو بابەتەكانی خوێندن دەگاتە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە

.

10:56 PM - 15/09/2021

سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند: تا ئێستا كتێبی 42 بابەت لە كۆی 90 بابەت گەیشتوونەتە گەنجینەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە.
وتیشی: داوامان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە و بڕیارە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كتێبی هەموو بابەتەكان بگەنە گەنجینەكانیان.
ئەوەشی ئاشكراكرد: دوای گەیشتنی كتێبەكان، بەسەر خوێندنگاكان و پاشان بە سەر خوێندكاراندا دابەش دەكرێت.

WfZLTcp3mB4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە