کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆبوونەوەی فراوانی رێکخراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەچوو

.

07:51 PM - 15/09/2021

ئەمڕۆ 15ی 9 ی 2021 بەئامادەبوونی هەڤاڵ حامیدی حاجی غالی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان، هەڤاڵ فەهمی بورهان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان لەگەڵ ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی هەڵەبجە و سەرجەم کۆمەڵەو سەندیکا و رێکخراوەکانی ناوچەکە کۆبووەوە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکە خۆرێکخستنەوە و خۆسازدان بوو بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشە و سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان.
لەوتەیەکیدا هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان رایگەیاند: هەڵەبجەییەکان بەهۆی ئەو نەهامەتیانەی بەسەریاندا هاتووە هەمیشە خەمخۆری یەکڕیزی و تەبایی و یەک گوتاری کوردن لەبەغداد، هەر بۆیە دڵنیاین هەوڵ و خەمی هەڵەبجەییەکان سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی دەبێت، بۆ ئەوەی بەرگریان لێبکات و یەکڕیزی کورد لە بەغداد دروستبکەن.
لەهەمان کاتدا سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان داوایلێکردن، هیچ شتێک ڕایاننەگرێت و ساردیان نەکاتەوە لە سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و هەوڵبدەن کۆڵان و ماڵان و بازاڕەکانی هەڵەبجە بگەڕێن و بیسەلمێنن کە ئێوە لەهەمووان زیاتر لە خەمی سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان و دیموکراسیدان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە