کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی نوێی شاننشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

.

07:24 PM - 15/09/2021

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤/٩/٢٠٢١ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە بەرێز دەیڤد هەنت کونسڵی گشتی نوێی شاننشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا سەرەتا هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەخێرهاتنی بەرێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکەیدا بۆ خواست ، ووتیشی: ئامادەی هەموو هەماهەنگی و کار ئاسانیەکین بۆ سەرکەوتنی کارەکانتان، هاوکات ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی شانشینی بەریتانیا کرد لە پشتگیریکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان لە قۆناغە جیاوازەکاندا، نوێترینیشان رۆڵی گەورەی بەریتانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە روبەڕوبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی سیاسی و ئابوری عیراق و کوردستان و ناوچەکە کرد، بەتایبەتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق.

بەرێز دەیڤد هەنت کونسڵی گشتی نوێی شاننشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان تەئکیدی کردەوە کە حکومەتی بەریتانیا بەگرنگی و بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە عیراق و هەرێمی کوردستان ، هەمیشە خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئابوری و سەربازیە لە ناوچەکەدا، هاوکات لەگەڵ پەیوەندیەکی بەهێزی نێوان لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەکانی عیراقە بەتایبەتیش پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا .

 
لەبارەی هەڵبژاردنەکانیشەوە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ووتی: هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە ببێتە دەروازەیەکی نوێ بۆ چاکسازی سیاسی و ئابوری و سەرجەم بوارەکا نی خزمەتگوزاری لە عیراق، لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و ئارامین کە دواجار ببێتە مایەی خۆشحاڵی و باشتربوونی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی عیراق، لە کۆتایی قسەکانیدا کونسوڵی گشتی نوێی شاننشینی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە بەبەرنامە و پلانێکی دەوڵەمەندی هەمە جۆرەوە هەماهەنگ و بەشداردەبین لە زیاتر گەشەپێدانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش لەبواری چاکسازی و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە