کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم: كێشەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران چارەسەر دەكەین

.

07:18 PM - 15/09/2021

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە ‌و لەبەرنامەی حكومەتدایە ئەو بابەتە چارەسەر بكات، وتیشی: بەغدا ڕۆژانە ملیۆنێك‌و 80 هەزار لیتر بەنزین بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی سەرۆك ‌و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆبۆوە.
دواتریش جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا‌و لەوەڵامی پرسیارێكی گەلی كوردستاندا سەبارەت بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران وتی: پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران پەیوەستە بە یاسای بودجەوە‌و لە بەرنامەی حكومەتدایە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.
سەبارەت بە ناردنی بەنزینەكەی بەغداش وتی: هەرێمی كوردستان رۆژانە پێویستی بە 6 ملیۆن لیتر بەنزین هەیە، بەغدا رۆژانە یەك ملیۆن ‌و 80 هەزار لیتر بەنزین بە هەرێمی كوردستان دەفرۆشێت ‌و نرخی یەك لیتری بە 650 دینارە‌و بە بەلاش نییە، بۆ كرێی گواستنەوە‌و قازانجی بەنزینخانەكانیش 40 دیناری دەچێتەسەر‌و بە 690 دینار دەفرۆشرێت بە هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە