کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گۆڕانی كەش و هەوا كۆچ بە 216 ملیۆن كەس دەكات

.

07:15 PM - 15/09/2021

راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات: بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە، تاوەكو ساڵی 2050 زیاتر 2016 ملیۆن كەس لەسەر ئاستی جیهان بەناچاری كۆچ دەكەن و شوێنی نیشتەجێبوونیان جێدەهێڵن و لەو ژمارەیەش 86 ملیۆنیان لە ناوەڕاستی ئەفریكا دەبن.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەكردووە: كۆچكردنی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵكی، یەكێكە لە خراپترین سیناریۆكان و لە 30 ساڵی داهاتوودا بەهۆی گۆڕانی كەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە گەورەترین زیان بەر زەوی دەكەوێت و 86 ملیۆن كۆچبەر لەوڵاتانی ناوەڕاستی ئەفریكا دروست دەكات، 49 ملیۆن لە رۆژهەڵاتی ئاسیاو 19 ملیۆن لە باكووری ئەفریكا و 17 ملیۆن لە ئەمریكای لاتین و 5 ملیۆنیش لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا.
ئامادەكارانی راپۆرتەكە پێیانوایە، گۆڕانی كەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بزوێنەری بەهێز و سەرەكی ئەو كۆچكردنە زۆرە دەبێت، بەو پێیەی كاردانەوەی مەترسیداری لەسەر گوزەران و بژێوی و نەمانی هەلی كار دەبێت و خەڵكی ناچار دەبن كۆچ بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە