کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 13ی ئاشكراكرد

.

05:43 PM - 15/09/2021

دوای چاوەڕوانییەكی زۆر كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن 13ی بەچەندین تایمەتمەندی نوێوە ئاشكراكرد.
بەرهەمە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەپڵ، بیرگەی یەك تێرابایتی بۆ زیادكراوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی تەمەنی پاتریەكەی كە توانای كاركردنی سەعات و نیوێك زیاتری هەیە، هەروەها كوالێتیی شاشە و كامێراكەشی بەراورد بە ئایفۆن 12 بەرزكردۆتەوە، هاوكات ئایفۆن 13 ئەستوورترەو  لە رووی كێشەوە قورسترە.
ئایفۆن 13ی نوێ‌ پڕۆسێسەری ئەی 15ی لەسەر جێگیركراوە، لەگەڵ هەستەوەرەی گۆشە فراوان و هەروەها بەرگری بەرانبەر ئاو هەیە.
ئایفۆن 13 كە بە پێنج رەنگ و چوار جۆری جیاواز بەردەست دەبێت، بەوتەی لێپرسراوانی ئەپڵ زۆربەی كێشەكانی مۆبایلەكانی پێشووی تێدا چارەسەركراوە.
سەبارەت بەنرخەكەشی ئەوەخراوەتەڕوو، كە بەپێی جۆرەكانی ئایفۆن 13 دەگۆڕێت و لە 729 دۆلارەوە بۆ هەزار و 100 دۆلار دەستپێدەكات.
كۆمپانیای ئەپڵ دوای خستنەڕووی چەندین بەرهەمی نوێی كۆمپانیاكەیان رایگەیاند: 24ی ئەم مانگە بەرهەمە نوێیەكانیان دەگاتە دەستی بەكارهێنەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە