کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت

.

05:31 PM - 15/09/2021

كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عیراق لەشاری بەغدا دەستی بەكارەكانی كرد، لە سەرۆك وەزیرانی عیراقیش دەڵێت: لیژنەی بنەبڕكردنی گەندەڵی، ژمارەیەك دۆسیەی گەندەڵی ئاشكراكردووە كە لەماوەی ١٧ ساڵی رابردوودا، ئاشكرا نەكرابوون.
كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵانبراوەكانی عیراق، بە بەشداری بەشێك لە وەزیر‌و كەسایەتی‌و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ‌و سەرۆكی كۆمكاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت‌و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
لەمیانی كۆنگرەكەشدا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكیدیكردەوە: بنەبڕكردنی گەندەڵی ‌و گێرانەوەی پارە بەتاڵانبراوەكان لە دەرەوە، كاری لەپێشنەی حكومەتی عێراقە و وتی: گەندەڵی‌و تیرۆر هاوشێوەی یەكترن، چونكە گەندەڵی‌و پەكخستنی تواناكانی دەوڵەت تیرۆرێكی روونە، هەر گەندەڵی بوو رێگای خۆش كرد، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك شار‌و شارۆچكەی عێراق داگیربكەن.
وتیشی: ژمارەیەك كەس، خراپی رەوشی ئەمنی و بۆشایی یاساییان قۆستۆتەوە بۆ دزینی سامانی گشتی، كە ئەوەش بۆتە مایەی ئازاردانی ویژدانی هەر هاوڵاتیەكی عێراقی.
هەرچەندە هیچ داتایەكی ڕوون لەبەردەست نییە، سەبارەت بەو پارانەی لەڕێگەی گەندەڵی‌و قاچاخ ‌و سپیكردنەوەی پارەوە براونەتە دەرەوەی عیراق، بەڵام مەزەندە دەكرێت كە بڕی ئەو پارەیە لەنێوان 150 بۆ 350 ملیار دۆلار بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە