کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند پرسێك تاووتوێ دەكات

.

11:10 AM - 15/09/2021

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجامدا.  
لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی وەزارەت و لایەنە پەیوەدیدارەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خرایەڕوو ، ئەوەش بە ئاڕاستەی بانگەشەیەكی مەدەنییانەی ئارام و دوور لە پشێوی و یەكترشكاندن و ناوزڕاندن و رۆڵی سەربەخۆیی دامەزراوە ئیداری و مەدەنییەكان و میدیا و كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە بەگوێرەی یاسا بەركارەكان، و هاندانی هاوڵاتییان بۆ پیادەكردنی مافی دەنگدان ، هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكی تر تاووتوێ كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە