کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی عیراق كارتی ڤاكسین دابەش دەكات

.

11:05 AM - 15/09/2021

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە، كارتی ڤاكسینی بەڵگەنامەیەكی پەسەندكراوی ناو عیراقە و بڕوانامەی كوتانی نێودەوڵەتییە بۆ گەشتكردن بەكاردێت بەتایبەتی لەو وڵاتانەی داوای ئەو بەڵگەنامەیە بۆ چوونە ناو خاكی وڵاتەكەیان دەكەن، لەو چوارچێوەیەشدا تەندروستی عیراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت بەو بوارە گرێبەستی ئەنجامداوە بۆ دەركردنی ئەو بڕوانامەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد كەلوپەلی تایبەت بۆ چاپكردنی ئەو بڕوانامەیە و بەرنامەیەك بۆ ئەگەری بەدەستهێنانی بەشێوەی ئەلیكترۆنی بۆ هاوڵاتیان دابین كراوە، بەجۆرێك ئەو بڕوانامەیە لەهەر پارێزگایەك لەلایەن ناوەندە تەندروستییەكانەوە دەدرێت بەو هاوڵاتیانەی ڤاكسینەكانی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە