کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تووشی چی بووین خوایە؟

.

09:39 - 15/09/2021

 ستران عەبدوڵڵا

بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ نەقەومێ دەبێ بە گشتمانەوە دەنگە بۆ ئەوان خڕ بکەینەوە نەکا یەکەم نەبن و تووشی شەڕی ناوخۆ بێین!! جا ئەوە کاتی خۆی ، وەختی یەکەم ھەڵبژاردنی کوردستان لەساڵی ١٩٩٢ ، کەمپین و مەمپین و شتی وا نەبوو حزبەکان بۆ ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دەچوونە شایی و ھەڵپەرکێ و لەوێ ئیشیان لە بووك و زاوا تێکدەدا و ئەگەر سەرچۆپیشیان دەست نەکەوتبێ بەگاوانی رازی دەبوون. یەکێکیان حەماس گرتی و گوتی: پێشڕەو کورد پارتییە : پەرلەمانن لۆ چییە ئێستاش دوای سی ساڵ ، تورکمان گوتەنی: ئینی تاس و ئینی حەمامە. بێ یەکەمی رکابەری دوا جارجار شەڕی ناوخۆ دەقەومێ. ئیتر خەرجی ھەڵبژاردنمان بۆ چییە؟!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە