کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی گەرمیان بەردەوامە لە بانگەشە بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان

.

08:20 PM - 14/09/2021

مەڵبەندی گەرمیان بە مەبەستی سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان و گەیاندنی پەیامی هاوپەیمانێتییەكە، لەگەڵ ئەندام و كادرانی یەكێتی لەیەكە ئیدارییەكانی گەرمیان كۆبووەوە. ئامانجیش لەكۆبوونەوەكە، روونكردنەوەی پەیامی هاوپەیمانی كوردستان و بەرنامەی كاری كاندیدەكانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان. پۆڵا تاڵەبانی، لێپرسراوی مەڵبەند رایگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بوو بە شێوازی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سنووری مەڵبەندی گەرمیان، هەروەها بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عیراق.

iJDYXYWu6ZI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە