کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك هۆكاری نەناردنی بودجەی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرادەكات

.

06:22 PM - 14/09/2021

پەرلەمانتارێك هۆكاری نەناردنی بودجەی پارێزگاكانی هەرێم ئاشكرادەكات
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، هۆكاری نەناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات‌و  دەڵێت، حكومەتی عیراق جگە لە پارێزگاكانی هەرێم، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی ناوەڕاست‌و باشووری خەرجكردووە.
راشیگەیاند، نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لەلایەن حكومەتی فیدراڵی، بۆتە هۆكاری نەناردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم.
شیروان میرزا وتیشی: بەگوێرەی زانیاریەكانی ئێمە وەك لیژنەی دارایی پەرلەمان، جگە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی تری عیراق خەرجكراوە، بۆیە تاوەكو پشكی هەرێم خەرجنەكرێت وەكو لە ماددەی 11ی یاسای بودجەی ساڵی 2021دا هاتووە، بودجەی پەرەپێدانیش یەكلاناكرێتەوە.
لە رۆژانی ڕابردووشدا هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردو لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران كۆبونەوە‌و یەكێك لە ئامانجەكانی ئەو سەردانەش، ناردنی بوجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە