کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عیراق دەستپێدەكاتەوە

.

05:56 PM - 14/09/2021

روسیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ عیراق دەستپێدەكاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیاند، گەشتی ئاسمانی نێوان عیراق و روسیا دەستپێدەكاتەوەو هەفتانە دوو گەشت لەنێوان ئەو دوو وڵاتە ئەنجامدەدرێن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لایەنی روسی بەڵێنیداوە لە21ی ئەم مانگەوە گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ دەستپێبكاتەوەو هەفتانە دوو گەشت ئەنجامبدرێت.
هاوكات حكومەتی روسیا رایگەیاندووە، لەسەر داوای حكومەتی عیراق لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوەوە گەشتە ئاسمانیەكانیان بۆ عیراق و چەند وڵاتێكی تر دەست پێدەكاتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، حكومەتی روسیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی دوو گەشت لە هەفتەیەكدا لە نیوان مۆسكۆو بەغدا.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گەشتی ئاسمانی روسیا بۆ ژمارەیەك وڵاتی جیهان راگیران، یەكیك لەو وڵاتانەش عیراق بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە