کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کادرانی مەکتەبى رێکخراوەکان: کار بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بکەن

.

03:41 PM - 14/09/2021

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ کادرانی مەکتەبى رێکخراوەکان: کار بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان بکەن


ئەمڕۆ 14ی ئەیلول، لەهۆڵى شەهید ئارام لەبارەگای مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردن، بەئامادەبوونی فە‌همی بورهان سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، لەگەڵ كادیرانی مەكتەبەكە لەسنوری سلێمانی كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی شێوازی بەرێوەبردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بەئامانجی سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان كرا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێی راگەیاندن: هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگە، بۆیە ئەركی هەمووانە بەیەكەوە كاربكەین بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان، بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكانمان دەبێت پێگەی كورد لەبەغدا بەهێزتر بێت، یەكێتیش سەلماندویەتی بەهێزبوونی بەغدا لە قازانجی هەموواندایە.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە گرنگییەوە باسی لە‌ رۆڵی كادیرانی رێكخراوە دیموكراتییەكان كرد و ئاماژە‌ی بە‌وەدا كە‌ چاویان لەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا رۆڵی بەرپرسیارانەی خۆیان ببین بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی لەبازنەكانی هەڵبژاردندا، وتیشی: چاوەڕوانی ئەوەتان لێدەكەین هەوڵەكانتان بخەنەگەر بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان.

هەروەها هانی كادیرانی رێكخراوە دیموكراتییەكانیدا لە میحوەری سلێمانی بە باشی بچنە ناو جەماوەرەوە و گرنگیی هەڵبژاردنەكە بۆ کۆمەڵانی خەڵک روونبكەنەوە.

لای خۆیەوە، فەهمی بورهان سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان رایگەیاند، داواکارى هەمووان یەکریزی و یەک دەنگی کوردە، ئەوەتا یەکێتی و گۆڕان ئەو یەکڕیزییەیان دروستکردووە، بۆیە پێویستە هەموومان پشتگیری بکەین و ببینە هۆکاری دروستکردنی یەکدەنگی و یەکگوتاری کورد لەبەغداد، ئەمەش بە دەنگدان دەبێت بە لیستی هاوپەیمانی کوردستان.

وتیشی: دەنگدان مافێکی یاسایی و دیموکراسی و دەستوری هەموو تاکێکەو ئەم دەنگدانەش بۆ دیاریکردنی نوێنەری ڕاستەقینەو بەرگریکاری مافە نەتەوەیی و داراییەکانی خەڵکی کوردستانە.

باسیلەوەشکرد، وەك مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری و بەرنامە داڕشتن و جێبەجێكردنی پلانەكانیان بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، هاوكات هاوكار و تەواوكاریش دەبن لەجێبەجێكردنی پلانی بەرپرسی میحوەری سلێمانی و مەڵبەندی دایك، وتیشی:بۆ كادیر و هەڤاڵەكانمان ئەركەكانمان روونكردووەتەوەو ئامادەیی تەواومان كردووە بۆماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و لەسەرجەم ناوچەكان و لەڕێی ئۆرگانەكانمانەوە، هەوڵەكانمان بۆ ئەو مەبەستە چڕكردۆتەوە.

لە‌درێژەی كۆبوونە‌وەكەدا‌، لە دیدارێکدا لەگەڵ لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوە پیشەییەکاندا ووردەکاری زیاتری ئەرک و بەرپرسیارێتی کادیران روونکرایەوە، دواتریش بیروڕا لەگەڵ ئامادەبوان ئاڵوگۆڕكرا تاوەكو پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە لەسنووری بازنەكانی یەك و دووی سلێمانی بە سەركەوتوویی بەڕێوەبچێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە