کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشبڕكێی حوشتری جوان لە یەمەن بەڕێوەچوو

.

11:43 AM - 31/08/2021

 لە پارێزگای حەزرەمەوت لە رۆژهەڵاتی یەمەن، بە بەشداری ٢٠٠ حوشتر، پیشبڕكێی حوشتری خاوێن بەڕێوەچوو. هاوڵاتییە یەمەنییەكان، حوشترەكانیان لە هەموو ناوچە جیاوازەكانەوە هێنا و بەشداریی پێشبڕكێكەیان پێكرد. رێكخرێكی پێشبڕكێكە، چالاكییەكەی بە زیندوو هێشتنەوەی كەلەپووری یەمەن لە قەڵەمدا، وتیشی بڕیار لەسەر كلك و موو و مل و گۆشەی سەر پشتی حوشترەكان دەدرێت. ئەمەش لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە گرژیی و ئاڵۆزی لە یەمەندا دروست بووە و ئەو وڵاتەی بۆ چەند ناوچەیەكی دابڕێنراو و دژ لەیەك دابەشكردووە و ئەو جۆرە چالاكیانە راگیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە