کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پسپۆڕان: ژمارەیەك خواردن نابێت پێش وەرگرتنی ڤاكسین بخورێن

.

10:13 AM - 31/08/2021

وەزارەتی تەندروستی روسیا لە زاری ژمارەیەك پزیشك و پسپۆڕانی بواری بەرگری لەشی مرۆڤ بابەتێكی لە بارەی وەرگرتنی ڤاكسینەكان بڵاوكردووەتەوە ، تێیدا ئاماژەی بەوەدا ، پێویستە هەموو كەسێك پێش ئەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرێت، لەپێناو كەمكردنەوەی لایەنە نەرێنییەكانی ڤاكسینەكە، گۆڕانكاری لەسیستەمی خواردنیدا بكات و چەند خواردنێك نەخوات.
لەبارەی ئەو خواردنانەوە كە نابێت پێش وەرگرتنی ڤاكسین بخورێن، ئەو پزیشك و پسپۆڕە روسییانە دەڵێن: گرنگە پێش وەرگرتنی ڤاكسین مرۆڤ خواردنی شیرینی رابگرێت، چونكە كاتێك كە رێژەی شەكر لە خوێندا زۆر دەبێت، ئەوا قورسە كاریگەری ئەرێنی ڤاكسینەكە زیاتر بێت و بەڵكو دووریش نییە كاریگەری خراپی لێبكەوێتەوە ، هەروەها هەریەكە لە پەتاتە، نان، كێك و تەواوی ئەو خۆراكانەی كە بە كاربۆهیدرات دەوڵەمەندن، لەو ریزبەندی ئەو خۆراكانەدان كە نابێت پێش وەرگرتنی ڤاكسین بخورێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە