کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمپانیای ئەسترازینیكا چارەسەرێكی دۆزیوەتەوە كە دەتوانێت ڕێگر بێت لە توشبوون بە كۆرۆنا

.

06:15 PM - 20/08/2021

كۆمپانیای ئەسترازینیكای بەریتانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، زاناكانیان گەیشتوون بە چارەسەرێك كە لە تێكەڵكردنی دوو دژە تەن پێكهاتووە و بەڕێژەی  لە سەدا 77 ڕێگر دەبێت لە توشبوون بە كۆرۆنا، كە ئەمەش ئاستێكی باشە لەچاو هەوڵەكانی پێشوو، هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، دۆزینەوەی ئەو چارەسەرە سەركەوتن و دەستكەوتێكی مەزنە بۆ كۆمپانیاكە ، هەر بە پێی ڕاگەیەنراوەكە ئەو كەسانەی بەشداری تاقیكردنەوەكەیان كردووە بەڕێژەی لە سەدا 75 پێشتر نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە لەوانەش لاوازی بەرگری لەجەستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە